لە چوار مانگدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردوە

پێش 1 هەفتە

لەماوەی چواری مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
سایتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، تەنها لەماوەی 6 رۆژی پشوی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار رویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردوەو لە ماوەی 4 مانگی ئەمساڵیشدا، یەك ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە.
لەوبارەیەشەوە ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاندوە: چالاكییە گەشتیارییەكان رۆژبەڕۆژ زیاتر دەبن، ئێستا ئاستی گەشتیاری بەراورد بەساڵانی پێشو هەنگاوی زۆر باشی ناوەو داهاتمان زۆر زیادیكردوە، كوردستان خۆی ناوچەیەكی ناوازە و سروشتێكی سەرنجڕاكێش و نایابی هەیە هەر گەشتیارێكی بیانی كە دێت بە جوانی و میواندۆستی خەڵكی كوردستان و ئەو خزمەتانەی كە لەلایەن چالاكییە گەشتیارییەكانەوە پێشكەشیان دەكرێت سەرسام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group