هاتوچۆی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی شۆفێرێكی سەرپێچیكاردا گیرا

پێش 1 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوە كە ژمارەی ساختەی هەڵواسیوەو سزای  تیژڕەوی زۆری لەسەر بوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێك بۆ ماوەیەكی زۆر ژمارەیەكی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە هەڵواسیبو بەدەر لەكاری نایاسایی و سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆ، زۆرترین كات بە تیژڕەوی شۆفێری كردوە، ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا گیراو سەرجەم ئەو سزایانەی لەماوەی دوو ساڵدا ئەنجامیدابون و بەبەڵگە لەسەری دوپاتكرایەوە لەكۆی 58 سەرپێچی 56 یان تیژڕەوی بون و بڕی 6 ملیۆن و 310 هەزار دیناری لەسەر بوە.
راشیگەیاندوە، سزا داراییەكان كاری یاسایی بۆ دەكرێت، بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختەو هەندێك لەو رەفتارە نەشیاوانەی كە ئەنجامیداون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە  بۆ ئەم مەبەستە روبەڕوی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group