ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی لە دۆخی رەفەح دا

15/05/2024 جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، لە 6ی ئەم مانگەوە تائێستا، نزیكەی 450 هەزار كەس لە رەفەح ئاوارە بوون.
 ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاوارە فەلەستینییەكان، لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی لە دۆخی رەفەح دا و رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هیرشێكی فراوان بۆ سەر شارەكە بكات، ژمارەیەكی زۆرتر  لە فەلەستینییەكان ئاوارە دەبن،هەروەها دەڵێت خەڵكی غەززە رووبەڕووی ماندوێتی و برسێتی و ترس بوونەتەوە و هیچ شوێنێكی سەلامەتیان نییە بۆی بڕۆن دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێندرێت.
 ئەوەش لە كاتێكدایە، رۆژی 6ی ئەم مانگە ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی رۆژهەڵاتی رەفەح كرد شارەكە جێبهێڵن لەو كاتەوە ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر شارەكە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group