ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پاكێجێكی پشتیوانی سەربازیی دەرەكی مەودا مامناوەندو درێژ بەبڕی دوو ملیار دۆلار بۆ ئۆكرانیا.
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئۆكرانیا بلینكن باسی لە پشتیوانییەكان بۆ كیێڤ كردو ئاماژەی بەوە كرد، وڵاتەكەی بڕی دوو ملیار دۆلاری دیكە پشتیوانی پێشكەش بە ئۆكرانیا دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: كاركردن لەسەر رێككەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامەو لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ئەم رێككەوتنە تەواو دەبێت.