كارەكانی سەرژمێریی ئەزموونی لە پارێزگاكانی هەرێم رۆژی هەینیی كۆتایی دێت

11/06/2024

نەوا-
%85ـی كارەكانی سەرژمێریی ئەزموونی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەواوبوون و بڕیارە رۆژی هەینیی ئەم هەفتەیە كۆتایی بێت.
 كارزان رەزا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندنان و سەرۆكی لێژنەی راگەیاندنی سەرژمێری رایگەیاند، بەپێی دوایین راپۆرتی تیمەكانمان، كە لە تابلێتەكاندا دەرچووە، 85٪ـی كارەكانی سەرژمێری ئەزموونی لە هەرێمی كوردستان تەواو بوون، ئێستا لە قۆناخی سێیەم و كۆتایین كە قۆناخی پڕكردنەوەی فۆرمەكان و سەرژمێریی خێزانەكانە.
 قۆناخی یەكەم كە قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەدانان بوو، لەگەڵ قۆناخی دووەم كە تۆماركردنی تۆماری خێزانەكان بوو تەواو بووە، هەروەها وتیشی: رۆژی هەینی 14ـی ئەم مانگە سەرژمێریی ئەزموونی كۆتایی پێدێت."
 ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی 31ـی ئایاری تێستی سەرژمێری لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group