پۆلیسی هەرێم: ئەوەی سەرپێچی یاسای چەك بكات سزای قورسی دەبێت

11/06/2024

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم یاسای چەك جێبەجێ كراوەو ئەوەی سەرپێچیش بكات سزای قورسی دەبێت.
كارزان غەفور وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، هەر یاساو رێنماییەك دەردەچێت كار دەكرێت بۆئەوەی زۆرینەی خەڵك پابەند بێت و جێبەجێ بكرێت، مەرج نیە 100% جێبەجێ بكرێت، تەنها لە هەرێم نا بگرە لە وڵاتانی بیانیش بەو شێوەیەیەو حاڵەت هەر دەبێت و لە یاسادەرچو هەن ئەگەرنا دەرچونی یاسای ژمارە 2ی چەكی ساڵی 2022 جێبەجێ كراوە بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی پابەند بێت خۆی دەپارێزێت و ئەوەی پابەندیش نەبێت، پێویستە خۆی بەرپرسیارەتییەكە هەڵگرێت:
وتیشی: یاسای چەك بەپێی ئامارو داتا جێببەجێ كراوە بە رێژەیەكی زۆر باش كە زیاتر لە 17 هەزار پارچە چەكی جۆری كڵاشینكۆف و دەمانچە تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group