وەزارەتی بازرگانیی عێراق: تا ئێستا 26 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران نێردراوە

13/06/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەكو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و 26 ملیار دیناریش نێردراوە.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، تاوەكو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە، پرۆسەی وەرگرتن بێ هیچ گرفتێك بەردەوامە. 
 باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێستا 26 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، بۆ یەك بە یەكی جووتیاران خەرج دەكرێ، بە كۆی گشتی تاوەكو ئێستا چوار ملیۆن و 670 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق وەرگیراوە و، پرۆسەی وەرگرتنیش بەردەوامە. 
 بەگوێرەی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، حكومەتی عێراق ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دەداتە جووتیاران.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group