ئیسرائیل سێ قەسابخانەی نوێی لە غەزە دروستكردەوە

15/06/2024 جیهان

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، هێزەكانی ئیسرائیل سێ قەسابخانەی نوێیان لە غەزە دروستكردوە.
لە راپۆرتێكدا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندوە، هێزەكانی ئیسرائیل سێ قەسابخانەیان دەرهەق بە خێزانەكان لەكەرتی غەزە ئەنجامداوەو بەوهۆیەوە 30 كوژراو و 95 بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەكانیان.
راشیگەیاندوە، تائێستاش چەندین تەرم لەژێر داروپەردودا ماون و تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی و بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە ئەو شوێنانە تاكو دەریان بهێنن.
وەزارەتەكە لە ئامارەكەیدا رایگەیاندوە، ژمارەی كوژراوان تائێستا گەیشتۆتە 37 هەزارو 296 و ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە 85 هەزارو 197 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group