گرژی كەوتۆتە بازاڕی یەكێتی ئەوروپاو چینەوە

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
چین هەنگاوێكی نوێ دەگرێتەبەر بۆ بنبڕكردنی ئەو هاوردانەی كە لە براندە ئەوروپییەكانەوە دەگاتە وڵاتەكەی، ئەم هەنگاوانەش گرژییەكانی لەنێوان چین و ئەوروپا زیاتر كردوەو كاریگەریی كردۆتە رەسمی گومرگی كە بەشێوەیەكی كاتی ئەوروپا لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە كارەباییە چینییەكان دایناوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا نوێنەری وەزارەتی بازرگانی چین وتویەتی، پێویستە پەكین و برۆكسل لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنشین پێش ئەوەی یەكێتی ئەوروپا گومرگ بەبڕی 37.6% لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دابنێت كە كارەبایین و چین بەرهەمیان دەهێنێت، چونكە ئەو گرژیانە وایكردوە ئەگەرێكی كراوە هەیە كە رێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر لەسەر هاوردەكردنی گۆشتی بەراز لە یەكێتی ئەوروپاوە.
هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاندوە، لە رۆژی 18-7 دانیشتنێك ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو كۆمپانیایانەی كە براندە ئەوروپییەكان بەرهەم دەهێنن و لە بازاڕەكانی چیندا بە نرخێكی هەرزانتر لە نرخی بازاڕ ساغی دەكەنەوە، ئەو دانیشتنەش لەسەر داوای چەند كۆمپانیایەكی براندە ئەوروپییەكان ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group