پۆلیسی فیدراڵی عیراق هەڵمەتی دابەشكردنی ئاو دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
پۆلیسی فیدراڵی عیراق هەڵمەتێكی دابەشكردنی ئاوی لە ناوچەكانی باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا دەستپێدەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی بۆ هاوڵاتیان لە چوارچێوەی سێكتەری بەرپرسیارێتی، هەڵمەتێك بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەناوچەی زەعفەرانیە لە باشوری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت رێكخرا، هەڵمەتەكە دوای وەرگرتنی بانگەواز بو لەلایەن دانیشتوانەوە ئەویش لە ئەنجامی كەمی ئاو و بەرزی پلەی گەرماوە بوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم دەستپێشخەرییە بەشێوەیەكی بەرفراوان لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە ستایشی لێكراوە بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش دەكرێن جگە لە ئەركی ئەمنی و پاراستنی ئاسایش .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group