وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: وەرزی هاوین وەرزی زێڕینی گەشتیارانە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەوڵەمەندیی هەرێمی كوردستان بە ناوچەی شوێنەواریی وایكردوە سەرنجی گەشتیاری بیانی بۆ خۆی رابكێشێت
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە: ئەو گەشتیارانەی لە عیراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان زیاتر بۆ ناو سروشت سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بە تایبەت لە وەرزی هاویندا كە وەرزی زێڕینی گەشتیارانە، بەڵام بۆ ناوچە شوێنەوارییەكان زیاتر گەشتیاری بیانی خواستیان بۆ ئەو ناوچانە هەیە، خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە ناوچەی شوێنەواریی.
وتیشی: ئەو رێبەرو نەخشانەی هەمانن و ئەو فلیمانەی دروست دەكرێن و هەروەها ئەو پێشانگایانەی دەكرێنەوە زۆر گرنگن، ئێمەش فۆكسی زۆرمان لەسەر ناوچە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستانە لەبەرئەوەی دەزانین لای گەشتیاری بیانی گرنگەو بابەتی دۆزینەوەی شوێنەواری شانەدەریش لەئەشكەوتی شانەدەر كاریگەری زۆر پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاری نێودەوڵەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group