نەوا-
-شەوێك كاتژمێر 2ی پاش نیوەشەو بو لەگەڵ عەبدولكەریم قاسم سەرۆكی ئەو كاتی عیراق لە بەتاوین لە نزیك (باب الشرجی) پێكەوەبوین، ئەو زۆر ئاسودە دەبو كە لەناو خەڵكدا بوایەو بەسەری بكردنایەتەوە، گەیشتینە بەردەم فڕنێكی سەمون بینی سەمونەكانی زۆر بچوكبون بانگی خاوەنەكەی كردو پێیوت: بۆچی سەمونەكان وا بچوكن؟ ئەویش وتی: بەڕێوەبەری دانەوێڵە نیوەی پشكی خۆمان لە ئارد پێ دەدات، كاتێك كە قاسم رۆیشت سەری بەرزكردنەوە وێنەیەكی گەورەی خۆی بینی خاوەن فڕن هەڵیواسیبو، ئەوجا گەڕایەوە بۆلای و پێی وت: ئەگەر منت خۆش دەوێت وێنەكەی من بچوك بكەرەوەو گونكی سەمونەكانت گەورە بكە، هەر ئەو شەوە ناردی بەدوای بەڕێوەبەری دانەوێڵەداو پشكی ئاردەكەی بۆ كردن بە دو هێندە.
-رۆژێكی تر لە ناوچەی جادریە بوین ئەوكات ماڵەكان لە ناوچەكەوە زۆر دور بون ئەمینداری بەغدای پایتەختمان لەگەڵدا بو بە قاسمی وت: سەرۆك قاسم ئەم شوێنە زۆر خۆشە زەوی بەتاڵی زۆر تیادایە خەڵك هەموی خاوەنی خانون تەنها تۆ كرێچیت بۆچی خانویەك لەم شوێنەدا بۆ خۆت دروست ناكەیت؟، ئەویش ملی بۆ وەرگێڕاو پێی وت: من شایستەی ئەوەم لێرەدا خانو بۆخۆم دروست بكەم یان قوتابییەكان شایستەن كە زانكۆیەكیان لێرەدا بۆ دروست بكرێت!، دوای چوار ساڵ من ئامادەی كردنەوەی ئەو زانكۆیە بوم كە لەوێدا دروستكرا.
لیوا شاكر مەحمود عەزاوی یەكێك لە بەشداربوانی جێبەجێكردنی شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958.