میقاتی و سودانی پرسی دابینكردنی نەوتی عیراق بۆ لوبنان تاوتوێ دەكەن

21/07/2024 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان و شاندی یاوەری كۆبۆوە.  
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە میقاتی لەكۆبونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان و رێككەوتنی دولایەنە لەسەر دابینكردنی نەوتی عیراق بۆ لوبنان گفتوگۆی لەبارەوە كراوەو  جەختكراوەتەوە لەسەر بەردەوامی هەوڵەكانی هەردو حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی هاوتاكردنی بڕوانامەی خوێندكارە عیراقییەكان كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەیرانی تەندروستی و ئابوریی كە بەوهۆیەوە كاری دامودەزگا حكومییەكان لە لوبنان ئاستەنگیان تێكەوتوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا راگەیەنراوە كە هەڵوێستی عیراق لە لوبنان لە پابەندبون و برایەتی هەردو گەلی براو رۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، جەختیشیانكردۆتەوە لەسەر پێویستی راگرتنی دەستدرێژییەكان بۆ سەر لوبنان و فەلەستین و هەوڵدان بۆ رێگرتن لە فراوانبونی ململانێكان لەسەر ئاستی هەرێمی.
لەلای خۆیەوە میقاتی سوپاسی هەوڵەكانی سودانی و حكومەتەكەی كردوەو بانگهێشتی كردەوە بۆ سەردانیكردنی لوبنان، هەروەها هەوڵەكانی عیراقیشی بۆ پشتیوانیكردن لەنزیكبونەوەو سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرزنرخاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group