لە عیراق حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربون تۆماركراوە

30/07/2024 عێراق

نەوا-
نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری زیقار ڕایگەیاند، حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە كۆی گشتی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 31 حاڵەت.
د.محەممەد عەزیز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری زیقار بە ڕادیۆی ناسرییەی ڕاگەیاندوە، حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆمار كراوە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات زیاتر ئاگەداری خۆیان بن.
باسی لەوەش كرد، هەفتەی ڕابردوو چوار حاڵەتی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون تۆماركراوە و كەسێكیش گیانی لە دەستداوە، وتیشی، زۆربەی تووشبوونەكان لە باكووری شاری ناسریەیە كە 11 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، هۆكارەكەشی  بۆ نەبوونی چاودێری و وریایی لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشتدا دەگەرێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group