نەوا-
بەهۆی رۆچۆن لە زەویدا لە پارێزگایەكی هیندستان نزیكەی 300 كەس گیانی لەدەستداوەو كەسانێكی زۆریش بێسەروشوێن بون.
سایتی هیندستان تایمز بڵاوكردۆتەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو زنجیرەیەك لە رۆچونی زەوی لە پارێزگای كیرالای وڵاتی هیندستان لە ناوچەی (وایاناد) كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا رویدا، بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 250 كەس و لە هەمانكاتیشدا ئێستا كەسانێكی زۆر بێسەروشوێنن، بەهۆی ئەمەشەوە مشتومڕ لەسەر سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ رۆچونی زەوی لە هیندستان دەستیپێكردوە.
ئاماژە بەوەشدەكرێت، هەرچەندە فڕۆكەوانەكان كار بە سیستمی ئاگاداركردنەوەی رۆچونی زەوییەكان لە هیماچال و كیرالا دەكەن، پسپۆڕان دەڵێن دەتوانرێت سیستمێكی باشتری ئاگاداركردنەوە پەرەی پێبدرێت بە باشتركردنی یەكخستنی داتای بارانبارین، هەروەها وێنەی مانگی دەستكرد لەكاتی خۆیداو توێژینەوەكانی لێوارەكانی گردەكان لەگەڵ میكانیزمەكانی باشتر لە بڵاوكردنەوەی هۆشدارییەكان.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە ئێستادا بەشی كەشناسی هیندستان و روپێوی جیۆلۆجی هیندستان و دەسەڵاتی نیشتمانی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان پێشوەختە ئاگاداركردنەوە بڵاودەكەنەوە سەبارەت بە بارانبارینی زۆر و ئەگەری زەوی رۆچون.