نەوا-
لە ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزیدییكانی شنگال بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشمانی كوردستان راگەیاند، هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی خۆیان دەدەین.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تاوانێكی لەبیرنەكراو و ئازارێكی گەورەیە لەدڵی هەموماندا، ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قوڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبونی ئازیزانمان دەكەینەوە كە لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان دەدات.
باسی لەوەشكردوە، یەكێتی جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە دور لە دروشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كاریش بۆ پاراستنی مافەكانیان دەكرێت و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان كە بەشێكی گرنگی فرە رەنگیی كوردستان پێكدەهێنن و مێژویەكی درێژیان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خەبات لەپێناو خاكەكەمان تۆماركردوە.