رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك سوێندی یاسایی خوارد

14/08/2024

نەوا-
رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك سوێندی یاسایی خوارد و ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا دەستبەكاردەبێت.
دوای‌ رۆژێك لە دەركردنی‌ مەرسومی‌ كۆماری‌، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێبوار تەها لە دادگای پارێزگای كەركوك وەك پارێزگار سوێندی یاسایی خوارد.
رێبوار تەها پارێزگاری نوێی كەركوك لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شتێك نەما بەناوی قەومییەتەوە و هەموومان یەكین، یەك رێگامان هەیە و یەك هەنگاو دەنێین لە پێناو پێشخستنی كەركوك و چەسپاندنی پێكەوەژیانێكی‌ تەولاو كە ببێتە ئایندەیەك بۆ سەرجەم دانیشتوانی كەركوك دوور لە هەموو موزایەدەیەك، كاردەكەین بۆ هەموولایەك.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە جیاوازی لە نێوان كەسدا ناكەین، هەركەسێكیش جیاوازیمان لەنێواندا بكات ئێمە هەر نایكەین، تاوەكو بڕوای پێكەدەكەین كە جیاوازی نەمێنێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group