نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق كوژرانی سێ چەكداری داعشی لە زنجیرە چیای حەمرین راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، زانیارییان پێدرا كە فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆردومانی زنجیرە چیای حەمرینی كردوە لەسنوری فەرماندەیی پرۆسەكانی دیالە.
راشیگەیاندوە، هێزێكی فیرقەی یەكەم لە فەرماندەیی پرۆسەكانی دیالە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێكی دەزگای هەواڵگری عیراق بۆ پشكنین رویان لە ناوچە بۆردومانكراوەكە كردو لەو شوێنەدا سێ چەكداری داعشیان بە كوژراوی دۆزییەوە كە پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چەندین چەك و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندیكردنیان پێبوە.
راشگەیەنراوە، ئەو هێرشە ئاسمانیەی ئەنجامدراوە بە پشتبەستن بوە بە زانیارییەكانی دەزگای هەوڵگری بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش و تۆڵەكردنەوەی قوربانیانی دەستی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە.