هاوڵاتیان ئاگەدار دەكرێنەوە تا كۆتای ئەم ساڵ كار بە پێناسی شارستانی و رەگەزنامە دەكرێت

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی هاوڵاتیان ئاگەداردەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، كە بۆ دەركردنی كارتی زانیاری تا رۆژی 31-12-2024  كار بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە واتە (تەسكەرە و جنسیە ) دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، داواكارین لەهاوڵاتیانی خۆشەویست ئەوانەی كارتی نیشتیمانییان دەرنەكردوە تاوەكو ئەو بەروارەی ئاماژەمان پێداوە كارتی نیشتیمانی دەربكەن بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان كار بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group