یەحیا رەسوڵ: ژمارەیەك پەنابەری بریندار لە لوبنانەوە گەیشتنە عیراق

01/10/2024 عێراق

نەوا-
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، هێزە ئەمنیەكان هەمو رێوشوێنێكیان بۆ پاراستنی سنور لەگەڵ سوریا گرتوەتەبەرو ئاماژەی بەوەدا كە ناردنی یارمەتییە مرۆیی و پزیشكییەكان لەلایەن عیراقەوە بۆ لوبنان بەردەوامە.
یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە: هێزە عیراقییەكان ئەركی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەریی عیراق جێبەجێ دەكەن، هەمو رێوشوێنێكیان بە ئامانجی پاراستنی سنور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی لەگەڵ لایەنی سوریا لە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵات گرتوەتەبەر.
راشیگەیاندوە: هێزەكان بۆ شەڕو بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر عیراق لەوپەڕی ئامادەباشیدان، هەروەها هەمو رێوشوێنێكی پێویستیان لەسەر سنور گرتوەتەبەر.
یەحیان رەسوڵ باسی لەوەشكرد كە تا ئێستا لە دەروازەی سنوری قائیم لەگەڵ سوریا پێشوازیان لە 144 پەنابەری لوبنانی كردوە كە ژمارەیەكیان بریندارن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group