لەهەولێر سەنتەرێك بۆ نەخۆشیەكانی شەكرەو كوێرەڕژێنەكان كرایەوە

07/10/2024

نەوا-
لەشاری هەولێر بەبڕی زیاتر لە 3 ملیار دینار سەنتەری گەلیاوەی فێركاری بۆ نەخۆشیەكانی شەكرەو كوێرەڕژێنەكان كرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، بەئامادەبونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە رێورەسمێكدا سەنتەری گەلیاوەی فێركاری بۆ نەخۆشیەكانی شەكرەو كوێرەڕژێنەكان كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە سەنتەری گەلیاوەی فێركاری بۆ چاودێریكردن و چارەسەركردنی نەخۆشانی شەكرەو كوێرەڕژێنەكان لەلایەن رێكخراوێكی خێرخوازی بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر بەبڕی 3 ملیارو 650 ملیۆن دینار لەسەر روبەری نزیكەی  سێ هەزار مەتر دوجا  لەسەر رێگای بەحركە دروستكراوە، سەرجەم پێداویستی و ئامێرەكانی بۆ دابینكراوەو لە چوار بەشی راوێژكاری گرنگ پێكهاتوە وەك سەنتەرێكی چارەسەریی گرنگ بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان دادەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group