نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنداوی گۆمەسپانی كردەوەو رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان ژینگەی ناوچەكە بپارێزێت.
لەمەراسیمی كردنەوەی بەنداوەكەدا مەسرور بارزانی وتی: ئەم بەنداوە دەبێتە هۆكارێكی زۆر باش و دڵخۆشكەر بۆ پەرەپێدانی گەشتیاریی لە ناوچەكەو فێنكبونی گۆڕانی كەشوهەوا لەناوچەكەو پەرەپێدانی سامانی ماسی و لە هەموشی گرنگتر دەبێتە ناوچەیەكی زۆر گرنگی گەشتیاریی لە دەوروبەری هەولێر كە هەمو خەڵكی دۆڵی خۆشناوەتی و ئەم دەڤەرە دەتوانن سودی لێ ببینن.
راشیگەیاند، ئەم ئاوە، ئاوی بارانەو وەرزییە هاوكارییەكی زۆر دەكەن بۆ جوتیاران لە روی كشتوكاڵییەوە دەتوانێ سودمەند بێت، دوای ئەوەی ئەم دەریاچەیە دروستبوە، خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكات و دێنە ئێرە، بەڵام هەندێكجار بەداخەوە رەچاوی ژینگەپارێزی ناكەن و زبڵ و خاشاكی خۆیان فڕێ دەدەن، بۆیە هیوا خوازین هاوڵاتیان ئەوەیان لەبەرچاوبێ كە كوردستان ماڵی هەمومانەو پاراستنی ژینگەش ئەركی هەمومانە.