عەلی باپیر: ناچینە پەرلەمانێكەوە كە بەساختە دورستكرابێت

27/10/2024

نەوا-
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، ئەوان بەشداری پەرلەمانی داهاتوی هەرێمی كوردستان ناكەن و ناچنە پەرلەمانێكەوە كە بە ساختە دروستكرابێت.
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی كوردستان ساختە و تەزویرێكی زۆری تێداكرا، واهەست دەكرێت ساختە و تەزویركردنەكە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرابێت، بۆ بەرگریكردن لە دەنگی خەڵك و مەزوڵمیەتی خۆمان، بڕیارماندا لەوەی نەچینە ناو پەرلەمانێكەوە كە دەستی ساختە و تەزویرێكی زۆری تێدایە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدەرەی پەرلەمان خەریكی كاری سیاسی خۆیان دەبن، بەڵام بەشداریكردن لەو پەرلەمانەی كە نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەرە بە شایستەی خۆیانی نازانن. 
باسی لەوەشكرد، چاوەڕوانی ئەوەش لە لایەنەكانی دیكە دەكەین كە وەك ئێمە ڕەخنەگرن لەم دۆخە و تێبینی و سەرنجیان هەیە، وەك ئەوان ئەو هەڵوێستە بگرنەبەر و بەشداری پەرلەمان نەكەن.
ئەوەشیخستەڕو، ئەوان پێیان وایە یەكگرتوی ئیسلامیش مەزڵومن و ئەوە قەبارەی ئەوان نیە، بەشداری كردن لە پەرلەمان و نەكردنی كۆتایی دنیا نیە و خاڵی هاوبەشیان زۆرە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group