كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: داواكارین هەموو لایەنەكان پابەندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بن

30/10/2024

نەوا-
عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داواكارین لە هەموو لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن پابەندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامی كۆتایی و ژمارەی كورسیی لایەنەكان بەمجۆرە دەرچووە، پارتی دیموكراتی كوردستان 39 كورسی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  23 كورسی، نەوەی نوێ 15 كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی 7 كورسی بەدەسهتێناوە، پێكهاتەكانیش 5 كورسی و رەوتی هەڵوێست 4 كورسی، هەروەها كۆمەڵی دادگەری 3 كورسی و بەرەی گەل 2 كورسی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەدەسهێناوە، هەرچی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستانیشە توانیویانە 1 كورسی بەدەستبهێنن.
باسی لەوەشكرد،  زیاتر لە هەزار چاودێر و  ڕێكخراویی بیانی لەگەڵ زیاتر لە هەزار چاودێری ناوخۆیی ئامادەی چاودێری كردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بوون، وتیشی،  هەموو ئەو سكاڵایانەی تۆماركراوبوون لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمیسیان پێداچوونەوەیان پێداكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group