كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات

31/10/2024

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕەوشی كەشوهەواو پلەكانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و هەینی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بارانبارین دەستپێدەكات.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لەناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمار كراوەكانی دوێنێ.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ هەینی، كەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە بارانی كەم هەیە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزیش بەم شێوەیە دەبێت: 
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
كەركوك: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group