نوسراو بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرا

06/11/2024

نەوا-
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای خەرجكردنی 284 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كرد.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە دوو نوسراوی جیا داوامان لەسەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرد پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دواكەوتوەو جوتیاران وا خۆیان بۆ وەرزێكی نوێ ئامادە دەكەن، بەڵام تائێستا بەشێكی پارەی ئەو گەنمەی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە كە رادەستی سایلۆكانیان كردوە.
راشیگەیاندوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیران داوای لەوەزارەتی بازرگانی كردوە كە ئاگاداریان بكات ئەو پارەە چەندی ماوەو وەزارەتی بازرگانییش ئاماژە بەوە دەكات 284 ملیار دینار ماوە بدرێت بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو وەڵامەش نوسراو ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ خەرجكردنی بڕە پارەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group