پەرلەمانتارێك: ماددەی هۆشبەر گەیشتووەتە ناو خوێندكارانی ناوەندی لە عێراق

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ماددەی هۆشبەر گەیشتووەتە ناو خوێندكارانی ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆكانی عێراق و بە شێوەیەكی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە.
عەدنان جحێشی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، ماددەی هۆشبەر بەڵایەكی مەترسیدارەو هاتووەتە ناو ماڵەكانمان ، وتیشی، ماددەی هۆشبەر لە ناو خوێندكاراندا زۆر بە مەترسیداری بڵاوبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامارەكان زۆر مەترسیدارن، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن ماددەی هۆشبەر و 15 تۆن ماددەی كارتێكەری عەقڵیدا.
باس لەوەشكراوە، ئەو جۆرانەی ماددەی هۆشبەر كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوبوونەتەوە و بازرگانییان پێوەدەكرێت، زیاتر ماددەكانی تلیاك، حەشیش، هیرۆیین، كریستاڵ و دەرمانی بێهۆشكەرن، سەرچاوەی هاوردەكردنیشیان بە زۆری وڵاتی ئێرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group