توێژینەوەیەك كاریگەری بێپارەیی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئاشكرا دەكات

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك دەریخستوە ئەو كەسانەی نیگەرانن لە دۆخی دارایی خۆیان لە داهاتودا روبەڕوی لێكەوتەی تەندروستی دەبنەوە.
توێژینەوەكە لەلایەن توێژەرانی زانكۆكانی ئۆكسفۆردو ئێكستەرەوە لەسەر زیاتر لە پێنج هەزار كەسی سەرو تەمەن 65 ساڵ لە ئینگلتەرا ئەنجامدراوە رادەی كاریگەریی فشارە داراییەكانیان لەسەر تەندروستی جەستە، بەتایبەتی لەنێو گروپی بەتەمەنەكاندا ئاشكرا كردوە، چونكە ئەوان دو هێندە زیاتر ئەگەری توشبونیان بە ئازاری درێژخایەنی پشت هەیە بەراورد بەوانەی چێژ لەداهاتێكی زیاتر لەوان دەبینن لە ژیانیاندا.
لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا ئەوە دەركەوتوە، دوای دو ساڵ لە چاودێریكردنی بەشداربوان و تاقیكردنەوەیان، ئەو كەسانەی كە بەردەوام نیگەرانبون لە دۆخی داراییان ئەگەری  توشبونیان بە ئازاری توندی پشت ئێشە زۆرتر بوە، ئەم گروپە دو هێندە زیاتر لەوانی تر ئەگەری بەردەوامبونیان بە ئازاری درێژخایەن هەبوە بە بەراورد بە هاوتەمەنەكانیان كە چێژی زیاتریان لە دارایی وەرگرتوە.
ئیستەر ویلیامسۆن پزیشك و پسپۆڕی ئازاری پشت لە زانكۆی ئۆكسفۆردو ئەندامی تیمی توێژینەوەكە رونیكردۆتەوە، ئەو كەسانەی باری داراییان نزمە زیاتر بەدەست ئازاری درێژخایەنی پشتیانەوە دەناڵێنن بەهۆی سنورداربونی دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری گونجاو، هەروەها كەمتر بەشدارن لە وەرزشكردندا كە رێگە چارەیە بۆ باشبونیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group