نەوا-
هاوشێوەی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان وەزارەتی كارەبا تاقیكردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەكانی كارەبا لەپارێزگای دهۆك دەستپێدەكات.
لە ئاگاداریینامەیەكدا كارەبای دهۆك بڵاویكردوەتەوە، لەسەنتەری پارێزگای دهۆك تاقیكردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەكانی كارەبا بەڕێوە دەچێت و لە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە تا رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر بە بەردەوامی كارەبا دەبێت.
راشیگەیاندوە، ئامانجی تاقیكردنەوەكە دەستنیشانكردنی گرفتەكانی كارەبایە لە هەردوو سێكتەری گواستنەوەو دابەشكردندا، لە قۆناغەكانی دواتریشدا تاقیكردنەوەی گوشاری سەر تۆڕەكانی كارەبا لە قەزاكانی دیكەی پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات.