لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا سەركردەیەكی باڵای حەمماس كوژرا

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر باشوری كەرتی غەزە بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حەمماس بە ئامانج گیرا.
بەرپرسێكی بزوتنەوەی حەمماس بە ماڵپەڕی بی بی سی راگەیاندوە، هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری خان یونس لە باشوری غەزە بوەتە هۆی كوژرانی سەڵاح بەردەویلی سەركردەی باڵای مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس، بەپێی زانیارییەكانیش بەردەویلی لەكاتی نوێژكردندا لەگەڵ خێزانەكەی كراونەتە ئامانج و كوژراون.
باس لەوەشكراوە، كۆی ژمارەی كوژراوانی فەڵەستینی لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل-غەزە تائێستا 50 هەزار كەسی تێپەڕاندوە لەدوای شكاندنی ئاگربەستیش لەلایەن ئیسرائیل و بۆردومانە بەردەوامەكانیشەوە رۆژانە چەندین كەس لە كەرتی غەزە دەبنە قوربانی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group