نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆڕسوارانەدا دەكەن كەبونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و هاووڵاتیان.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە، ماتۆڕسوارەكان لە ترافیكلایتی سور ناوەستن، پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەكان دەڕۆن و رێزی مافی شوفێرو ئۆتۆمبێل ناگرن، ماتۆڕسوار بونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵكی دیكەش بۆیە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەكانیاندا دەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راشیگەیاندوە، مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساكانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لەئاییندەیەكی نزیكدا هەر كۆمپانیاو ماتۆڕسوارێك تۆمار نەكرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.