قوباد تاڵەبانی: بۆ موچە چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەتی دارایی عیراقین

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لە بەغدا یەكهەڵوێستبن ئەگەرچی لەناوخۆی هەرێمی كوردستاندا ركابەریشیان هەبێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەردەوامن و لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتونەتە دیدگایەكی هاوبەش، ئێستا گفتوگۆ دەكەن كە چۆن حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان پێكبهێنن.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: زۆر ئاساییە لەناو هەرێمی كوردستان بۆچونی جیاوازو ركابەرییان هەبێت لەگەڵ پارتیدا، چونكە دوو حزبی سیاسی جیاوازن و مێژویان جیاوازە، بەڵام دەبێت لەسەر پرسە نیشتمانی و گرنگەكان یەك ئاڕاستە بن لەپێناوی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانیشەوە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: ئێستا چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group