بە بەشداری شاندێكی هەرێم گفتوگۆی راپۆرتی رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ دەكرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی حكومەتی هەرێم بەشداری لەگفتوگۆكانی راپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەمی رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ لە جنێڤ دەكات.
بڕیارە رۆژانی 13 تا 18/5 لە بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لەجنێڤ كۆبونەوەكانی گفتوگۆكردنی راپۆرتی خولیی پێنجەم و شەشەمی عیراق تایبەت بە رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ ئەنجام بدرێن.
شاندی حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی شاندی حكومەتی فیدراڵ بە سەرپەرشتی خالد شوانی وەزیری دادی حكومەتی عیراق  بەشداری دەكات و لەوبارەیەوە دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاندوە، بەشداریی شاندی حكومەتی هەرێم لەچوارچێوەی هەماهەنگییە لەگەڵ لیژنەی نیشتمانی نوسینی راپۆرتی ئەو رێككەوتننامانەی عیراق پەسەندی كردون، هەروەها بەئامانجی خستنەڕوی پابەندییەكانی هەرێمی كوردستانە بەم رێككەوتننامانە.
وتیشی: بەشداریی حكومەتی هەرێم لەم گفتوگۆیانەدا بە دەروازەیەك دادەنرێت بۆ گواستنەوەی پابەندبونی بە راسپاردە نێودەوڵەتییەكان بۆ بارەگا سەرەكییەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لەنێویاندا جنێڤ، وتارێكیش لە دانیشتنەكەدا پێشكەش دەكرێت تێیدا تیشك دەخرێتە سەر ئەو یاساو رێنمایی و هەنگاوە كردارییانەی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group