سەعدی پیرە: ئێستا لایەنەكان گەیشتونەتە بۆچونی مام جەلال بۆ بژاردەی ئاشتی لەتوركیا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند،  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بە ئاشكرا چەند جارێك پشتیوانی لە بژاردەی ئاشتی و چارەسەری كێشەكان لە توركیا كردوە.
وتەبێژی یەكێتی وتیشی: مام جەلال لەسەرەتای نەوەدەكان هەوڵیدا پەیوەندی لەنێوان تورگوت ئۆزال و پەكەكە دروستبكات، پاش 33 ساڵ ئێستا لایەنەكان گەیشتونەتە بۆچونی مام جەلال بۆ هەڵبژاردنی ئاشتی بۆ چارەسەری كێشەكان.
راشیگەیاند: لەو بڕوایەدایە هۆكاری سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە یەكێتی هەمیشە پشتیوانی لە بژاردەی ئاشتی كردوە لە توركیاو لەگەڵ شەڕدا نەبوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاندوە: هەنگاونان بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ كوردو تورك، هەروەها رێگەخۆشكەرە بۆئەوەی برایەتی كوردو تورك هاوشێوەی چەندین ساڵەی رابردو بەردەوام بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group