نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بڕیارەكانی كۆنگرەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە بەشێكی پەیامەكەی بارزانیدا هاتوە، جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە توركیا لایەنەكان هەڵوێستی باشیان هەبو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاڕاستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا، هەروەها پەكەكەش كۆنگرەی خۆی بەست و كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد.
ئاماژەشیكردوە، هیوادارن ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێكی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەكەو هەموو لایەك بێت، بە هەمو شێوەیەكیش پشتیوانی لە سەركەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەكەن.