حەج و عومرەی هەرێم: ئەنجامدانی بەدەل حەج بە 300 دۆلار فێڵكردنە لە خەڵك

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ سعودییە رێكاری توند بەرامبەر هەركەسێك دەگرێتەبەر كە بەدەل حەج بۆ كەسی مردو یان كەسی پەككەوتە ئەنجام بدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك بڕوا بەو بانگەشە و ریكلامانە نەكەن كە لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە ئەنجامدانی بەدەل حەج لەجیاتی كەسی مردو یان كەسی پەككەوتە، چونكە ئەمساڵ سعودییە رێككاری توندی گرتوتەبەر لە چونی هەركەسێك بەبێ مۆڵەتی حەج بۆ خاكی عەرفە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر هاوڵاتییەكی سعودی كە مۆڵەتی حەجكردن وەربگرێت دەبێت بڕی سێ هەزار دۆلار بدات، بۆیە ئەوەی ئێستا بانگەشەی بۆ دەكرێت بە هەبونی بەدەل حەج بە 300 دۆلار، هیچ بنەمایەكی نییە و فێڵكردنە لە خەڵك.
ئاگاداری كۆمپانیاكانی حەج و عومرەش دەكاتەوە، پێویستە پابەندی رێنماییەكان بن، بەپێچەوانەوە رێككاری توندی یاسایی و كارگێڕی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر تا ئەو ئاستەی مۆڵەتی كاركردنیان لێوەردەگیرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group