"لەریفراندۆمیشدا 90%ی شنگال دەنگیاندا بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، دەست بە رێكارەكانی بە پارێزگابونی شنگال دەكەن و پڕۆژەیەكیشیان ئامادەكردوە. 
مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە،  دوای ئەوەی بڕیار لەسەر بە پارێزگابونی هەڵەبجە درا، ئێستا ئامادەكاری دەكەن دەنگ لەسەر بڕیاری بە پارێزگابونی شنگالیش بدرێت، پڕۆژەی بە پارێزگابونی شنگال ئامادەكراوە بۆئەوەی لە پەرلەمان كاری لەسەر بكرێت. 
وتیشی: لە هەمو رویەكەوە قەزای شنگال و دەڤەرەكەی پێوەرەكانی بە پارێزگابونی تێدایە، حەقە هەموو لایەك هاوكاربن بۆئەوەی پڕۆژەكە سەربگرێت و لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە دەنگی لەسەر بدرێت. 
مەحما خەلیل ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، خەڵكی شنگال داوا دەكەن شارەكەیان ببێتە پارێزگاو سەر بە هەرێمی كوردستانبن، لە رۆژی بەڕێوەچونی ریفراندۆمیشدا 90%ی خەڵكی شنگال دەنگیان بۆ ئەوە بو بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group