محەمەد حاجی مەحمود: ئەو حزبانەی پیرۆزبایی لە پەكەكە دەكەن خۆیان بۆچی چەك دانانێن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەوانەی پیرۆزبایی چەكدانان لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن بۆچی خۆیان چەك دانانێن.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حزبەكەی، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەبارەی بڕیاری چەكدانانی (پەكەكە)وە رایگەیاند، ئەو حزبانەی پیرۆزبایی چەكدانان لە پەكەكە دەكەن، ئەگەر چەكدانان ئەوەندە پیرۆزەو باشە بۆچی خۆیان داینانێن.
وتیشی: پەكەكە نەهاتوە هەرێمی كوردستان بپارێزێت و هەندێكجار سەرئێشەی بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردوە، لەساڵی 1992 كە حكومەتی هەرێم دروستبو هێزەكانی یەكێتی و پارتی پێكەوە لەگەڵ توركیا شەڕی پەكەكەیان كرد، دواتر پەكەكە سێ ساڵ شەڕی پارتی كردو پاشانیش نزیكەی دوو ساڵ شەڕی یەكێتی كرد.
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی: كورد لەهەر پارچەیەكی تربێت بەتایبەت خۆمان ئەگەر بە وڵاتەكانیشیاندا تێپەڕیبین دەستوەردانمان نەكردوە لەناوخۆیاندا، بەڵام پەكەكە وانیە ئێستا پاراستنی لە قەندیل داناوەو هەرێمی گارەو قەندیل و شنگال و چەندین هەرێمی دروستكردوە، كورد لەعیراق ئەم بابەتانەی پێخۆش نییە، چونكە ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ پرسی پەكەكە ناتوانێت بڕواتە قەندیل.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group