نەوا-
سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئاماژەیكردوە كە بەمەسەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی لافاو و كارەساتی نەخوازراو لە پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆك وەزیران رەزامەندیداوە لەسەر دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لەگەڕەكی ئەندازیارانی پارێزگاكە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
هەر لەوبارەیەشەوە پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، پاش هەوڵەكانی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت و نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە پارێزگای هەڵەبجە دراوە بەمەبەستی رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی لافاو بەبڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار.