لەكاتی هەوڵدان بۆئەوەی خۆی بە بارهەڵگرێكدا هەڵبواسێت كۆچبەرێك گیانی لەدەستدا

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە گەشتێكی مەترسیداردا بۆ گەڕان بەدوای ژیانێكی باشتردا، لەشاری كالێ  كۆچبەرێك گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، كۆچبەرێك كە ویستویەتی بچێتە ناو بارهەڵگرێكەوە بەبێ ئاگاداری شۆفێرەكەی كە لە باكوری فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا رۆیشتوە، گیانی لەدەستداو ناوی خۆی بۆ لیستی ئەو كۆچبەرانە زیادكرد كە لە رێگای كۆچكردندا لەناوچون.
بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگاكە، كۆچبەرێكی ئەریتریایی لە ناوچەی مارك لە پاس دی كالێ بارهەڵگرێك لێیدا كە هەوڵی سواربونی داوە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، دوای ونبونیشی لە وێستگەی بارهەڵگرەكاندا تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
هەر بە پێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە، شۆفێری بارهەڵگرەكە كە خەڵكی بولگارییە شوێنی روداوەكەی بەجێهێشتوە بەڵام دواتر دۆزراوەتەوەو دەستگیركراوە.
دەزگای لوتكە بڵاویشیكردوەتەوە، ئەم روداوە جارێكی دیكە تیشكدەخاتە سەر ئەو بارودۆخە مەترسیدارانەی كە روبەڕوی هەزاران كۆچبەر دەبنەوە لە كالێس و دەوروبەری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group