نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لەبڕیاری كۆنگرەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەو چەك دانان كردو رایگەیاند، وازهێنان لە چەك سەركەوتنێكە بۆ شارستانیەت.
تۆمی پیگیت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: لەو كاتەی پەكەكە دامەزراوە ئەمریكا مامەڵەی لەگەڵ نەكردوەو دەیان هەزار كەسیش كوژراون.
راشیگەیاند: خۆشحاڵن بەو راگەیانراوەی كە پەكەكە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەو چەكدانان بڵاویكردوەتەوە، چونكە وازهێنانی پەكەكە لە چەك سەركەوتنێكە بۆ شارستانیەت، ئەمریكا ئومێد دەكات ئەو راگەیانراوە ببێتە مایەی بەدیهێنانی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەكەدا.