نەوا-
سكرتێری گشتی ناتۆ راگەیاند، گرنگە خەرجی و بەرهەمهێنانی بەرگریی بۆ ناتۆ زیاد بكرێن و لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دابەش بكرێت.
مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ لەمیانی دوەم رۆژی كۆبونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەناتۆ رایگەیاند، كۆبونەوەیەكی زۆر گرنگ ئەنجامدەدەن پێش لوتكەی ناتۆ كە بڕیارە لە لاهای بەڕێوەبچێت و پێویستە گفتوگۆ بكەن لەوەی چۆن بتوانن ناتۆ بەهێزتر بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، گرنگە خەرجی و بەرهەمهێنانی بەرگریی بۆ ناتۆ زیاد بكرێن لە هەمانكاتدا گرنگیشە بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو یەكسان بارگرانی لەنێوان وڵاتانی ئەندام لەناتۆدا دابەش بكرێت.
روتە جەختیشیكردوەتەوە، بەپێویستیشی دەزانن ناتۆ بكرێت بە هاوپەیمانیەك كە هیچ لایەنێك نەتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەندامەكانی.