ئەو هاوڵاتیانەی لە پرۆژەی روناكی پارەی زیادیانداوە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەپاش دیاریكردنی نرخی كارەبای پرۆژەی روناكی، ئەو هاوڵاتیانەی پارەی زیادیان داوە ئەوا بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم،  ئەو هاوڵاتیانەی كە لە پێشودا پڕۆژەی روناكییان پێگەیشتوەو بەپێی نرخی ئەزمونیی پارەی كارەبایان داوە، لە پاش ئەوەی بڕیاردرا لەسەر نرخی كارەبا كە كەمترە بەراورد بە نرخە ئەزمونییەكەی پێشتر، ئەو بڕە زیادەیەی هاوڵاتیان خەرجیانكردوە بەشێوەی كرێدیت بۆیان دەگەڕێتەوە لە مانگەكانی داهاتودا.
پێشتر پڕۆژەی روناكی بەفەرمی نرخی كارەبای بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران تا 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردوە بۆئەوەی پاڵپشتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group