وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ: دەكرێت بڵێین ئەمساڵ نیمچە وشكەساڵییە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم دەڵێت، لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان وشكەساڵیەو پلانیان ناردوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، وشكەساڵی بەپێی تایبەتمەندی شوێنەكانە كەمی باران و دابەزینی ئاستی ئاو كاریگەریی كردوەتە سەر كەرتی كشتوكاڵ، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بارانی پێویست نەباریوە، بەڵام دەكرێت بڵێین نیمچە وشكەساڵییە، لەبەرئەوەی هەر ناوچەیەك تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆ نمونە رەنگە لە هەولێر وشكەساڵی بێت، لە دهۆك رەوشەكە جیا بێت، لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان جۆرێكی دیكەیە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ راشیگەیاندوە، ناتوانرێت بڵێن وشكەساڵی سەرتاسەرییە بەو پێیەی كاریگەری كەمی باران زۆرترە لەسەر هەندێ ناوچە، بەتایبەتی رێژەی وشكەساڵی زیاتر لە هەردو پارێزگای هەولێرو دهۆكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group