نەوا-
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون لەسلێمانی تۆمار نەكراوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا كۆبونەوەیەك دەكەن و پلان دادەنێن بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی قوربان.
لەبارەی تای خوێنبەربونیشەوە ئاوات محەمەد وتی: تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبون بە نەخۆشییەكە لە سلێمانی تۆمارنەكراوە، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ روبەڕوبونەوەی پەتاكە، لە جەژنی قوربانیشدا تەنها لەڕێگەی مەیدانی ئاژەڵ فرۆشانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئاژەڵ دەكرێت و تیمێكی پزیشكیش لەوێ پشكنین بۆ ئاژەڵەكان دەكەن تاكو هاوڵاتیانی ئاژەڵی تەندروست بكەنە قوربانی.