نەوا-
پاپا لیۆی چواردەهەم پاپای ڤاتیكان لە یەكەم وتاریدا لەدوای دەستبەكاربونی داوایكرد هێرشەكانی سەر غەزە رابگیرێن.
پاپا لیۆ لە یەكەم وتاریدا كە لەگۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیكان پێشكەشیكرد دۆخی غەزەی بە ئازاربەخش لەقەڵەمداو رایگەیاند، تا دێت دۆخی غەزە خراپتر دەبێت.
وتیشی: پێویستە رێگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بگەیەنرێتە كەرتی غەزە، هەروەها كۆتایی بە كردەی دوژمنكارانە لە غەزە بهێنرێت.