ئەو جوتیارانەی گەنمەكانیان رەتكرایەوە لە بەغدا پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایكرد، ئەو جوتیارانەی لە كەركوك وەرگرتنی گەنمەكانیان رەتكرایەوە لە بەغدا پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، دوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ  حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەربارەی كێشەكانی جوتیاران بەتایبەت رەتكردنەوەی وەرگرتنی گەنمەكانیان لە كەركوك، جارێكی تر پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە.
دیلان غەفور راشیگەیاندوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دانەوێڵە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئەو جوتیارانەی وەرگرتنی گەنمەكانیان رەتكراوەتەوە كە 20 بارهەڵگرە نمونەیان لێوەردەگیرێت و لەبەغدا جارێكی دیكە پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە بە مەبەستی وەرگرتنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group