نەوا-
لەئەنجامی دەستڕێژی گوللـەی سوپای ئیسرائیل لەو فەڵەستینیانەی لە غەزە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی بون نزیكەی 30 كەس گیانیانلەدەستدا.
سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكە لە كەرتی غەزە كارەساتی مرۆیی دروستكردەوەو ئەو هاووڵاتیە مەدەنییە فەڵەستینیانەی كردەوە ئامانج كە روبەڕوی برسێتی بونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئەو هاووڵاتییە فەڵەستینیانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی بون لە ناوچەی دابەشكردنی هاوكارییەكانی ئەلعەلەم لە شاری رەفەح، 27 كەس گیانیانلەدەستداوە.
راشیگەیاندوە، لە هێرشەكەدا زیاتر لە 90 كەسیش برینداربون كە باری تەندروستی ژمارەیەكیان ناجێگیرە.