نەوا-
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وڵاتێكی دیاریكراو پەیوەندی بە هێزێكی سیاسییەوە كردووە و داوای لێكردووە هەر پەرلەمانتارێك بە یەك ملیۆن دۆلار بكڕن.
ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكە بەو هێزەی وتووە، بڕۆ 100 پەرلەمانتار بكڕە 100 ملیۆن دۆلارت پێدەدەین، واتە ئیرادەی تەواوی میللەت و هەموو خەڵك بە 100 ملیۆن دەكڕن، ئەو كەسانەش ئەگەر خۆیان و هەڵوێستەكانیان بفرۆشن، ئەوكات پەرلەمان كۆنتڕۆڵ دەكەن.
مالیكی ئەوەشی خستەڕوو، جوڵە و پلانی ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵكردنی پەرلەمانە، چونكە پەرلەمان گیانی پڕۆسەی سیاسییە.
رونیشیكردەوە، ئەو كەسە نە سیاسییە و نە نیشتمانپەروەرە كە رێگە بە دەستێوەردانی دەرەكی و پارەی دەرەكی دەدات بۆ پرۆسەیەكی نیشتمانی و بنەڕەتی و ستراتیژی وەك هەڵبژاردن.