نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە 4ی دەركرد تایبەت بە لێبڕینی خانەنشینی فەرمانبەران.
بەگوێرەی گشتاندنەكە وەزارەتی دارایی بڕی 3%ی موچەی بنەڕەتی لەسەرجەم فەرمانبەران دەبڕێت ئەمەش دوای ئەوەی كە لێبڕینی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتو 10%ـەو بڕیارە لەرێكەوتی 1/1/2014 تاكو 30/6/2024 ئەو لێبڕینە لەسەر فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، بڕی پارەی كەڵەكەبوی سەر فەرمانەبەران و خانەنشینان وەك قەرز تۆمار دەكرێت و لەماوەی 3 ساڵ بۆ فەرمانبەران و 5 ساڵ بۆ خانەنشینان پاكتاو دەكرێت، هەروەها لێبڕینی 3%ـەكەش لە رێكەوتی 1/6ی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات تاكو قەرزەكە پاكتاو دەكرێت.